پرۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون

Published at: Jul, 22 2025

لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا، ئێستا ٩٠ هەزار شوێنی بازرگانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، لە کارەبایەکی ٢٤ کاتژمێری و بێپچران و بەردەوام سوودمەندن.

ئاماژەی بەوەش دا، پڕۆژەکە دەستپێکی بناغەیەکی بە‌هێزترە بۆ داهاتوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پرۆژەی ڕووناکی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیاندووەتە دوو ملیۆن هاووڵاتی، هەروەها ٩٠ هەزار موڵکی بازرگانیش کارەبای ٢٤ کاتژمێریان هەیە.

پرۆژەکە لە فراوانبوونە، بەم زووانە کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ ژمارەیەک گەڕەکی دیکە لە هەر سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦، کارەبای تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە ٢٤ کاتژمێری.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لە کاتی سەردانیدا بۆ گەڕەکی شادی لە شاری هەولێر، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، پرۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند، کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان.