پەیامی بەرێوەبەری جێبەجێکار
ئەزموونی کارکردن و ئەنجامدانی چالاکی بەرفراوان لە چەندین وڵات دا، بەڕاستی پێزانینم هەیە بۆ ڕۆڵی ئەو کەس و دامەزراوانەی کە دەتوانن لە نێو کۆمەڵگاکانیان بگێڕن.ئەم دیدگایە ئەو باوەڕەی بۆ دروست کردووم کە هەر هەوڵێک دەبێت بەهایەکی مانادار دروست بکات، نەک تەنها بۆ کۆمپانیا بەڵکو بۆ تەواوی کۆمەڵگاکەش.
من پێموایە کە کارێکی سەرکەوتوو ئامانجی گەورەترە لە تەنها بیرکردنەوە لە قازانجکردن و وەک سەکۆیەک وایە بۆ کۆکردنەوەی کەسانی پابەند و خومخۆر، هەموویان بەرەو ئامانجێکی هاوبەش کار دەکەن، بۆ برەودان بە پێشکەوتن و هاندانی داهێنان و دروستکردنی کاریگەرییەکی بەردەوام، لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانیش.
ئەرکی ئێمە ئەوەیە شتێکی مانادار دروست بکەین ئەویس لە رێگەی ڕەخساندنی هەلی کارەوە.لە ئەستۆگرتنی پڕاکتیزی بەردەوام و ئاراستەکردنی داهێنان، ئامانجمان ئەوەیە گۆڕانکاری ئەرێنی دروست بکەین و یارمەتیدەر بین لە بنیاتنانی داهاتوویەکی گشتگیرتر و باشتر بۆ هەمووان.
شانازی دەکەین دەبینین کە پرۆژەکانمان دیدگای ئێمە دەهێننە دی، گۆڕینی بیرۆکەکان بۆ کاریگەری ڕاستەقینە. ئەم ئەنجامانە ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ئێمە لە سەر رێچکە ڕاستەکەین و ئیلهامیشمان پێدەبەخشن بۆ ئەوەی دەستمان هەبێت لە ئایندەیەکی بەردەوامتر و ڕۆشنتر.
هێرش دوسکی
بەرێوەبەری جێبەجێکار