باڵیۆزی تورکیا ستایشی پرۆژەی ڕووناکی دەکات
Published at: Jul, 19 2025

هەولێر- ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی چاکسازی، بەتایبەتی لە کەرتی وزە. ستایشی سەرکەوتنی "پڕۆژەی ڕوناکی"ی کرد کە وایکردووە حکومەتی هەرێم کارەبای ٢٤ کاتژمێری بێ پچڕان بگەیەنێتە هاووڵاتیانی خۆی. باڵیۆز ئینان تیشکی خستە سەر ئەم دەستکەوتە وەک مۆدێلێکی حوکمڕانی کاریگەر و هاوکاریی ناوچەیی، جەختی لە گرنگی ژێرخانی بەردەوام لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیە و هەرێمی کوردستان کردەوە.