مەسرور بارزانی: تا کۆتایی ٢٠٢٦ پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان

Published at: Jul, 14 2025

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی فراوان بوونی پرۆژەی ڕووناکی و سوودمەندبوونی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە ئێکس نووسیویەتی: تا کۆتایی ٢٠٢٦ پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

سەرۆک حکوومەت نووسیویەتی "ئێستا دوو ملیۆن هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان، لەڕێی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان هەیە. تا کۆتایی ٢٠٢٦، پڕۆژەکە دەگاتە هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا".