زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییە بانکییە دیجیتاڵییەکان

Published at: Sep, 19 2026

 ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی، لە نێوانیاندا خانەنشینان، لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە سوودمەندبوون لە سەردەمیترین خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کارتی دیجیتاڵی بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

پڕۆژەی هەژماری من تەنها بۆ مووچە نییە، بەڵکو زەمینەیەکە بۆ داهاتووی نەوەکانیشمان. بە گواستنەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی بۆ سیستەمی دیجیتاڵی، ئەم پڕۆژەیە بناغەیەکی بەهێز بۆ نوێکردنەوە و پێشخستنی خزمەتگوزارییە داراییەکان لە هەرێمدا دادەنێت.