زیاتر لە ٨٠٠،٠٠٠ مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار دەکەن

Published at: Jul, 27 2025

ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.

پڕۆژەی هەژماری من بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێڕاقی و حەوت بانکی هاوبەش و ڕێگەپێدراوەکان جێبەجێدەکرێت.

ئەم مانگە، زیاتر لە ٤٠٠،٠٠٠ سوودمەند مووچەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن لە ڕێگەی تۆڕێکی بەرفڕاوانی زیاتر لە ٤٠٠ ئامێری پارە ڕاکێشان، کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بڵاون. ئەمەش لە پاڵ هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پڕۆژەی هەژماری من ـی لە شوباتی ساڵی 2023 دا ڕاگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژی کابینەی نۆیەم بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.