پرۆژەی ڕووناکی: 40%ـی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه‌

Published at: Aug, 01 2025

پرۆژەی ڕووناکی ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هاوبه‌شانی پرۆژه‌كه‌ ده‌كات؛ ده‌شڵێت، نزیكه‌ی ڕێژه‌ی 40%ـی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه‌.

پرۆژەی ڕووناکی ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ دوو ملیۆن و 700 هه‌زار هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه‌.

پرۆژەی ڕووناکی ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌، ئێستا ڕێژه‌ی 40%ـی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌یه‌.


کوردستان٢٤