ئەمڕۆ لە هەڵەبجە پرۆژەی ڕووناکی جێبەجێ دەکرێت

Published at: Jul, 17 2025

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە دەڵێت: تیمەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ تاکوو ١٩ـی تەمموز لە هەڵەبجە دەبن و لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت و تەواوی ماڵەکان لە کاتژمێر ٥ـی بەرەبەیان تاکوو ١٢ـی نیوەڕۆ کارەبای نیشتمانیان نابێت. هەروەها تیمەکە چاکسازی لە هێڵەکان و ستوونەکانی کارەبای سلێمانی دەکەن و ئامادەکاری دەکەن تاکوو پڕۆژەی ڕووناکی بێتە پارێزگای هەڵەبجە.

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو هەڵەبجە بە پاکێجێک دەکرێت بە پرۆژەی ڕووناکی، تێیدا نزیکەی ٣٠٠ موەلیدە دەکوژێتەوە، هاوکات ٢٥ هەزار ماڵ بەشدار دەبن و نزیکەی ١٠٠ هەزار هاووڵاتیی سوودمەند دەبن لەو پرۆژەدا.

هەروەها لەلایەن کۆمپانیای برۆک کاست، جێبەجێی دەکرێت و پێشبینی دەکات بە زووترین کات پرۆەژەکە بۆ هەڵەبجە دابین بکرێت، لەبەر ئەوەی بچووکترین پارێزگای هەرێم و عێراقیشە بەو پێیە تیمەکە دەست کراوە دەبێت و بەخێرایی کارەکانیان جێبەجێ دەکەن.

دەشڵێت: بڕیار بوو ئەو تیمە زووتر بگاتە پارێزگای هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی خۆیان دوایان خست بۆ ئەمڕۆ.