کونسوڵی ئەمەریکا ستایشی پرۆژەکانی ڕووناکی و هەژماری من دەکات
Published at: Aug, 31 2025

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 31ـی 8ـی 2025، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له وێندی گرين، كونسوڵى گشتيى نوێی ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوموەت پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کرد و هه‌موو پشتيوانييه‌كی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە تایبەتی ئاماژەی بە گرنگیی هەردوو پڕۆژەی ( ڕووناکی ) و ( هەژماری من ) کرد.